ئاوی زۆردار سەربەرەوژوور ئەڕوات.
کەسی ستەمکار لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی چینی سەردەست پشتیووانی ئەکات، هەموو کاتێک بێترس، لەپێناوی دەستکەوتی دنیاییدا، لە بەرژەوەندی خۆی و دەسەڵات، ستەمی خۆی بەڕێوەدەبات، هیج شتێ ڕای ناگری و گوێ بە کەسانی هەژار و لێقەوماو نادات، لەو بارودۆخەی کە بەرهەمی دێنێ، چیان بەسەردێ. [1]