ئەمڕۆ #19-01-2023# پەڕڵەمانی ئەڵمانیا پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعشی دژ بە کوردانی ئێزیدی، بە کۆی دەنگ پەسەند کرد. لەم ڕۆژەدا، پەڕڵەمانی کوردستان بە ناوی گەلی کوردستان و سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانەوە، ئەم هەڵوێستە مێژووییەی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا بەرز دەنرخێنێت، ستایشی ڕۆڵی دۆستانەی سەرجەم فراکسێۆنەکانی دەکەین و سوپاسگوزاریی گەل و حکومەتی ئەڵمانیاین کە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی هەرێم لە هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان هاوپشت و هاوکارمان بوون. [1]