ئەدا بەلای مارا، کلکی ئەقرتێنێ.
مار خشۆکێکی کوشندەی ترسناکە، کەم کەس دەتوانێت نزیکی بکەوێ، بە یەکێک دەوترێت کە زۆر چاوی لە ماڵی دنیا بێ و تەماعکار بێ و بە هیچ تێرنەبێت، لە پێناوی دەستکەوتی دنیایی و ماددییدا، بەئاشکرا هەڵپە بۆ هەموو شتێک بکات گەر شتەکە ترسێنەر و کوشندەش بێت. [1]