ئەچمە شارێک کەس نەمناسێ
خۆم هەڵئەکیشم بەقەر کراسێ
یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگە، خۆهەڵکیشان و باسکردنی خودە، کەسە ناوەرۆک پوچ و خۆبەزلزانەکان، بەردەوام خەریکی وەسفی خۆیانن، ناتوانن لە جێگەیەک خۆیان هەڵکێشن کە تێیدا ناسراو بن چونکە باوەڕیان پێناکرێ، بۆیە لەناو کەسانی نەناسیاودا خۆیان هەڵدەکیشن. [1]