ئەسپێک بە چل ساڵ تەعلیم بدرێ، بۆ مەیدانی قیامەت بەکاردێ.
کەسێک لە منداڵییەوە تا گەورەیی، لە ڕووی پەروەردەیی و زانستییەوە، لەگەڵی ماندووبووبی، واتە: پەروەردەیەکی گونجاو کرابێت، بێگومان کەسێکی بەبیروهۆش و کەسایەتی باشی لێ دەردەچێ، بەکەڵکی هەموو مەیدانێک دێ خۆی تیاتاقیبکاتەوە و ئەسپی خۆی تیالینگبدا. [1]