ئەو جێیەی ڕۆژی تێنەچێ، حەکیمی تێئەچێ.
هەر ماڵ و شوێنێک جێگەکەی نسرم (نسێ) بێ، واتە: بەهیچ جۆرێک تیشی خۆر لێینەدات، بۆ حەوانەوە تەندرووست نییە، بۆیە دانیشتووانی ئەو شوێنە نەخۆش دەبن و بۆ چارەسەر پێویستیان بە حەکیم ئەبێ. مەبەست لە جێگەی نەشیاو نەگونجاوە بۆ ژیانکردن. [1]