ئەی بووکەکەی ماڵی مەتی، سەرت سوورە و پات پەتی.
مەتی: پوور (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە کەسی ڕوو لە دەرە کە دوور بێ لە نەریتی کۆمەڵگە. واتە: کەسانێک هەن لەناو کۆمەڵگەدا گوێ بەهیچ بەها و پیرۆزی یان نەریتی کۆمەڵ نادەن، بەئارەزووی خۆیان ڕەفتاردەکەن، بێئەوەی گوێبدەن بە لۆمە و تەشەری ئەم و ئەو.[1]