ئەوەی پێم ئەکرد خێر، لێم بوو بە گورگ و شێر.
بەو کەسانە ئەوترێ کە بێبەرانبەر هاوکاری دۆست و نزیکەکانی خۆیان دەکەن بەڵام دواتر لێیان هەڵئەگەڕێنەوە و دژایەتیان دەکەن. لەم بارەیەوە پەندێکی تری هاوشێوە هەیە پێشینان دەڵێن: نمەکم سوێرە. واتا: نان بە هەرکەسێک ئەدەم کە دەستم گێڕایەوە ئەمگەزێ. [1]