ئەگەر ئەتەوێ ئەقڵی ساواکەی، لەگەڵ گەوران شەر و دەعواکەی.
کەسانێکی لە کۆمەڵگەدا هەن، بە هەموو واتایەک خاوەن هۆش و کەماڵن، لە دۆخێکی تایبەتیدا، بەهۆی ڕووداوێکەوە یان کارەساتێکەوە کە بەهۆی کەسێکی دەسەڵاتدارەوە بەسەریاندا دێت، تووشی زیان دەبن، بەهۆیەوە بیر و هۆش لەدەست دەدەن و دەچن بەگژ بکەری ڕووداوەکەدا و تووشی شکستی زیاتر دەبن، واتە: بەگژ کەسێکدا مەچۆ کە لەخۆت بەدەسەڵاتتر بێت. [1]