ئەگەر برا شوانە، خوشک هەر چاوەڕوانە.
خوشک بەردەوام چاوی لە دەستی برایە ئەگەر چی کەم دەست و شوانیش بێت. زیاتر تێروانینێکی پیاوسالاریی قۆناغی دەرەبەگایەتییە، کە مرۆڤەکان وا پەروەردەکراون کە دەبێت کچ، ژن، خوشک بەردەوام لەژێر چاودێری دارایی و ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی پیاودابێت، جا پیاو برا، کوڕ، مێرد یان باوک بێت. [1]