سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ #بەغدا# دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.
ئەمڕۆ #20-01-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هەماهەنگیکاری تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاساییشی وزە پێگەیشت.
وەک نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی، باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی #11-01-2023# و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری ئێراق.
مەسرور بارزانی جەختی لەوەکردووەتەوە، تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: هەماهەنگیکاری تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و #هەولێر# خستەڕوو. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق. [1]