#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەبارەی بڕیارەکەی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، ڕایگەیاند:
- پێشوازی لە بڕیارەکەی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان.
- ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەکان.
- هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەکان و کەلتوورە ڕەسەنەکەیان، وەک چۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات کە تاوەکو ئێستا #19-01-2023# چارەنووسیان نادیارە. [1]