کاتی کەڵک و کار، ئەمانکەن بە یار، کاتی چزوبز، ئەمانکەن بە دز.
هەندێک کەسی بەرژەوەند پەرست هەیە، هەتا ئیشی پێتە لێت نزیکە و کارەکانی خۆیت بۆ ئەنجامدەدات، کە کاری پێت نەما، پشتت تێدەکات و ناتناسێت. بە کەسێک دەوترێت کە لەکاتی ئیش و کاردا بتخوێنێتەوە و کارت پێئەنجامبدات بەڵام لە کاتی چێشت و گۆشتدا وەلاتنێت و بانگت نەکات. [1]