ئەگەر بەد نیت، مەبە بە یاری بەد.
بەد: خراپ. ئەگەر کەسی خراپەکار نیت، مەبە بە یاریی و بووکەڵەی دەستی خراپەکاران. واتە: ئەگەر کەسێک لە ژیاندا بەرپرسیارییەتی وەرگرت، نابێت کەسانی خوار خۆی بۆ مەرامەکانی بەکاربێنێت هەروەها گەر بەرپرسیارییەتیشی وەرنەگرت، نابێت ببێت بە پیاوی خەڵکی. [1]