ئەگەر بزن هاتە مردن، چەقۆکێش زۆر دەبێت.
پەندەکە مەبەستی لە پیرێکی دەوڵەمەندی دەستنووقاوە کە خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆرە بەڵام هیچی لە دەست نایەتەدەر، خزم و کەسانی دەوروبەری خێر لە دەستی ناکەن و هاتوچۆی ناکەن بەڵام کاتێک کە دەمرێ، دەیان کەس خۆی دەکات بە خاوەنی، بۆ ئەوەی میراتیان بەرکەوێ. [1]