ئەگەر دڵسۆزت بووایە، ئێستا لە میری سوور ئەبوویت.
میری سوور: ئەو گوندەیە کە نزرگەی میر سووری کوڕێ شێخ عیسای لێیە، وا دەنگ بڵاوە ئەگەر کەسێک شێت بووبێت و ببرێت بۆ سەردانی میری سوور چاک دەبێتەوە، مەبەست لەوەیە کە کەسێک شێت بێت و کەس نەبێت بیبات بۆ میری سوور. [1]