ئەگەر ڕەشبم وەک موو، دەوڵەتی باوکم ئەمدا بە شوو.
مەبەست پشتیووانی باوکە بۆ کچ، هەر چەندە کچ ناشرین و ناقۆڵا بێت یان هەر کەموکوورتییەکی لە ژیاندا هەبێت، مادەم باوک لە پشت کچەوە بێت و پشتیووانی بکات، کچ بە مەرامی خۆی دەگات و مێرد دەکات. پشتیووانی باوک بۆ منداڵەکانی بەتایبەت کچ، لە نەریتی کوردیدا لە ئاستێکی باڵادایە. [1]