ئەگەر خەو چاک ئەبوو، کەرویشک بە گا ئەبوو.
ئەگەر خەو ئەبوو بە مایە، کەروێشک ئەبوو بە گایە.
بە کەسێک ئەوترێت کە بەردەوام بخەوێت، لە خەوتنیش کەس هیچی دەست ناکەوێت، جگە لە تەمبەڵیی. سرووشتی کەسەکان جیاوازە، هەندێک کەس هەیە گورجووگۆڵ و کارکەرە، بە پێجەوانەشەوە هەندێک کەسی تر هەن، خەریکی پاڵدانەوە و پشوون. [1]