ئەگەر کا هی خۆت نییە، کایەن هی خۆتە.
کایەن: بەو شوێنە ئەوترێ کە کای لێهەڵدەگیرێ، بە یەکێک ئەوترێ کە لەسەر خوانی کەسێک دانیشتبێ زۆر گوێبە دەوروبەر نەدات و زۆر بخوات، زۆر خواردنیش دەبێتە مایەی زیان بۆ جەستە، ئەگەر خواردنەکە هی خۆت نییە، گەدە و جەستەت هی خۆتە، بۆچی وا تەنگاوی دەکەیت. [1]