ئەگەر کەسێک کەسە، یەک قسەی بەسە.
کەسی هۆشمەند و هۆشیارەکان لە هەندێک دۆخی تایبەتیدا، بەیەک وشە و ئاماژە مەبەست تێدەگا. یان مەبەست لەوەیە کاتێک کەسانێک لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەرووبەندی ئەوەدایە بەرەوهەڵەیەک بخزی، لەئاماژەی دۆستێک تێدەگا و ڕزگاری دەبێت. [1]