ئەگەر کەرن بەرانبەرن، ئەگەر ئێسترن سەربەسەرن.
کەر و ئێسترە دوو ئاژەڵی چوارپێن و لە مێژوویەکی کۆنەوە لە وڵاتی کوردەواردا وەکوو باربەر بەکارهاتوون. پەندەکە مەبەستی لە دوو کەسە کە بڕیاریانداوە بە یەکەوە هاوسەرگیریی بکەن، جا ئەو دوو کەسە یان دووانی نەفام و نەزانن کە لە پەندەکەدا بە کەر چووێنراون، یان دووانی دانا و دنیادیدەن کە بە ئێستر چووێنراون. [1]