ئەگەر موو بەبەخت ئەبوو، بزن لەسەر تەخت ئەبوو.
مەرج نییە شتێک کە زۆر بوو باشە، هیچ شتێک بە ڕواڵەت نییە بەڵکوو ڕاستی بناغەی شتەکە گرنگە. پەندەکە مەبەستی لە کاری خراپەیە گەر خراپەکاری لە هەر کۆمەڵگەیەکدا برەوی هەبێت، هەموو پایە کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگیەکان تێکدەدات و کۆمەڵگە هەڵدەوەشێنی. [1]