پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
دوعا
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوعا

دوعا
$دوعا$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
(گەر دوعا، کرۆکی عیبادەت بێ کەواتە خۆشی ئامانجە نەوەک هۆکار بێت بۆ ئامانجێک)
لە مەسنەوی مەعنەویدا حیقایەتێک هەیە دەڵێت: کابرایەک گوێدرێژەکەی لێ ون دەبێ ، نەزر ئەکاو بڕیار ئەدا سێ ڕۆژبەڕۆژوو بێ بۆ دۆزینەوەی گوێدرێژەکەی. دوای سێ ڕۆژ ڕۆژووگرتن گوێدرێژەکەی بە مردوویی دەدۆزێتەوە، ئاهێ هەڵدەکێشێ وسەری بۆ ئاسمان بەرز ئەکاتەوەو دەڵێ '' پیاو نەبم گەر لەبری ئەم سێ ڕۆژە شەش ڕۆژی ڕەمەزان نەخۆم ، تۆ ئەتەوێ لە منی ببەیتەوە؟
ئەمە دەقیق دۆخی ئەو کەسانەیە کە ڕوانینێکی مرۆییانەیان ئەنترۆپۆمۆرفیستانەیان بۆ خودا هەیە. خودا لەنێوخۆیاندا نا لەدەرەوەی خۆیان وێنا دەکەن کە لەسەر کورسییەک وەک پادشایەک دانیشتووە بە خوێندنەوەی عەریزەکانی ئەمانەوە خۆی خەریک دەکات بۆ جەڕاندنی ئەو یاسایانەی کە هەر خۆی دایناون بۆ سوڕاندنی ئەم بوونە لەبەرژەوەندی دوعاکانی ئەمان. وەک هۆکار نەک ئامانج تەماشاکردنی دوعا دەقیق ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیخوازی دەخوڵقێنێت.
لە سادەترین مانایدا دوعاکردن ویست و ئیرادەکردنی مرۆڤە ڕەخساندنی هەلی پێکەوەبەستنی زنجیرەیەک ئەگەر Probabilitiy بە یەکەوە لەناو میلیاران ئەگەری دیکەدا، کە گەر بێتو ئەم زنجیرە ئەگەرە سنووردارە پێکەوە ڕێکبەون و گونجایش و هارمۆنی لەنێوانیاندا درووست بێت ئەوا کەسی دوعاکەر ئەنجام و ئامانجێکی وای دەستدەکەوێت کە ئەو ملیارد ئەگەرە عەشواییە ناڕێک و ناتەبایە لەخۆیاندا ناتوانن و توانایی ئەوەیان نییە درووستی بکەن. دەقیق وەک ئەو پاسۆردەی کە لە ژمارەیەک ئەگەر درووستبووە لەناو ملیاردها ئەگەردا. لەدیندا ئەم گونجاندنە ناوی تەوفیقی لێنراوە.
دوعاکان دەبێت هەمیشە لەچوارچێوەی ئەو یاسا سرووشتی و سونەتە کەونیانەدا بکرێن کە خودا بۆ جوڵە و هەلومەرجی ئەم گەردوونە دایناون. بۆنموونە دوعایەک نابێتە دوعا کاتێک کەسی دوعاکەر هەستێت داوا لە خوا بکات هێزی ڕاکێشانی زەوی لەسەر زەوی بۆ ئەم نەهێڵێت. گەر کەسەکە دەیان ساڵیش شەونوێژ و هەزاران خەتمی قورئانیشی بۆ بکات ئەم کارەی بۆ نایەتە دی. نەک هەر نایەتە دی لە خۆشیدا ئەم جۆرە لە دوعا دەبێتە بێڕێزی بەرانبەر بە خودا بەوەی تۆ داوای لێیدەکەیت لەبەر خاتری نوزە نوزێکی لەژێر لێوەوە کە تۆ بۆی دەکەیت سونەتێکی گەردوونیی میلیارد ساڵەی خۆیت بۆ بگۆڕێت. ئەم باسە بۆ نەخۆشی و ناخۆشی و مەسەلەکانی ڕزق و تەڵەباتەکانی دیکەش هەر ڕاستە.
دەبێت شتێک ڕوون بێت کاتێک ئێمە لە خودا دەپاڕێینەوە پاڕانەوەکانمان وەک پاڕانەوەی کۆیلەیەک لە پاشاکەی نەبێت، خودا بەپڕۆسەی مرۆڤاندن ئەنثرۆپۆمۆرفیزمدا نەبەین، هەڵەی سەلەفییەکان دەقیق لێرەدایە. ئەوان مێتافۆر و مەجاز و تەئویلیان قەبوڵ نییە. پێیان وایە عەرش و کورسی و دەست و قاچ کێشەی نییە گەر بڕیاریان بۆ خودا لێبدەین. بۆ ئەوەی بزانین چۆن دوعا دەکەین دەبێت چەمکی خودا نەجەڕێنین لەڕێگای مرۆڤاندنییەوە، واتە بەمرۆڤی نەکەین. یەکەمین هەنگاوی نەمرۆڤاندنی خوداش لەوەوە دەستپێدەکات کە باوەڕی تەواومان بەوە هەبێت خودا وەک ئێمە چاو لە دونیا و ئەگەرەکانی ناکات، چاکە و خراپە، خێر و شەڕ، ڕەش و سپی، ڕاست و ناڕاست شتانێکی ئیعتبارین و ڕیشەکانی درووستبوونیان لە کۆ هەست و نەستەکانی ئێمەدان، واتە ئەوە ئێمەین ئەو مانایانەیان دەدەینێ، بە نیسبەت ئێمە بوونیان هەیە، دەنا لە میزانی خوادا شتێک نییە بەناوی چاکە یا خراپە، ئەوەی هەیە یاساگەلێکی گەردونی و گشتگیرن، ئێمە دێین مانای مرۆییان دەدەینێ. واتە شتگەلێک بۆ ئێمە مانای خراپ دەدەن بۆ خودا پێناچێت وابێت.
‌تەماشا منداڵێک کە لەئەنجامی پەیوەندییەکی ناشەرعی درووست دەبێت، بەهەمان ئەو شێوازەی منداڵێک کە لەئەنجامی پەیوەندییەکی شەرعی و شتێکی پیرۆزی وەک نیکاحەوە درووستدەبێت قۆناغەکانی کۆرپەلەیی دەبڕێت و دەبێت بە مرۆڤێکی ساغ و تەواو و دیارە لەدوای لەدایکبوونیشی یاساکانی ژیان بە هەمان هێندەی منداڵێکی مەشروع بۆ ئەمیش فەراهەم کراوە. ئەوە دیدە کۆمەڵایەتی و دینی و مرۆڤانەکەی ئێمەیە زۆرجار سنوور بۆ ژیانیان دادەنێت دەنا خودا هیچ خۆهەڵقورتاندن و هەڵاوێردێکی نییە بۆ ئەم منداڵە تەنیا لەبەر ئەوەی نامەشروعە بەوەی نەهێڵێت ببێت یا تۆڵەی لێبکاتەوە و بە شێواوی بهێنێتە سەر دونیا، بە پێچەوانەشەوە دەیان منداڵی مەشروعی دەیان کەسی دیندار و ئیماندار هەن بەهۆکاری ئەوەی لە هەنگاوێک لە هەنگاوەکانی قۆناخی کۆرپەلەییدا کۆرەکە بە زەبرێکی تیشکی یا دەرمانیی یا جێنەتیکی دەکەوێت، ئیدی ئەو منداڵە بە شێواوی لەدایک دەبێت، ئیمانداری و دوعاکانی دایک و باوک نابنە فریادڕەسی. دوو کەس بە مەشروع بێت یا نامەشروع کاتێک جوت دەبن پێ بزانن یان نا دوعایەکی کرداریی دەکەن بۆ ئەوەی چەند ئەگەرێک لەنێوان ئەو هەزاران میلیاردە لە ئەگەر پێکەوە ڕیز ببەستن بۆ لێکەوتنەوەی ئەنجامێک و کۆرپەیەک لەدایک ببێت.
دوعاکان دەبێت هەمیشە لە چوارچێوەی یاسا گەردوونییەکاندا بکرێن، ئەوسا خودا تەفیقی جێبەجێ بوون دەدات. تەوفیق بە یەک وشە بەمانای ڕێککەوتنی کۆمەڵێک ئەگەر دێت کاتێک کەسێک ئیرادەیان بۆ بکات ببن.
یان وەختێک زانایەک بە شوێن دەرمانی شێرپەنجەدا دەگەڕێت، ئەم کەسە خۆنەویستان دێت دوعا دەکات لە چوارچێوەی کۆمەڵێک یاسا و ئەگەردا کۆمەڵێکیان هەڵبژێرێت تا خودا تەوفیقی بدات لینکی نێوان ئەم ئەگەرانە بدۆزێتەوە و بگاتە ئەنجامێک. شتێکی زۆر مەحاڵ و نەکردەیە تۆ ژەهر بخۆیت و چاوەڕێ بکەیت خودا شیفای نەخۆشییەکەت بە ژەهرە بدات. یاسا سرووشتییەکان دەڵێن ژەهر بکوژە بەڵام دەرمان شیفایە.
ئەوانەی ئەمڕۆ دوعای مەحاڵ دەکەن، داوای سەرکەوتن دەکەن بەبێ ئەوەی کارێک لە جنسی سەرکەوتنەکە بکەن، خوێندنەوەی وشەکانی قورئان وەک شیفای شەکرە و زەخت و شیزۆفرینیا چاو لێدەکەن، بەستنەوەی پەڕۆ و پاتاڵ بە درەختێک یا مەزارێکەوە دەکەنە دەستکەلای سەرکەوتنیان، بەردێکی ڕەشی بێگیان لەو کەعبەیە دەپەرەستن، لەهەمانکاتدا لەیاسای ئەگەرە خوداییەکان ڕێساکانی سرووشت تێناگەن هیچ نین جگە لەوەی دێن سوکایەتی بە خودا و درووستکراو و یاساکانی دەکەن، بە زمانێک دەڵێن ئێمە ئەوەندە بەڕێزین خودا یاساکانی خۆی لەبەرژەوەندیمان دەجەڕێنێت بەوەی ئێمە و تەمبەڵی و تەوەزەلیمان پێی خۆشە.
لە قورئانی پیرۆزدا هیچ ئاماژەیەکمان بۆ گارانتیکردنی هیچ جۆرە دوعایەک نییە کە قەبوڵبن جگە لە دوعاکانی لێخۆشبوون الاستغفار و دوعای هیدایەت نەبێت، خودا لەقورئاندا گارەنتی قەبوڵبوونی ئەو دو دوعایەی داوە بە مەرجێک کەسی دوعاکەر بۆ گەیشتن بەو دوانە ئەوەی لەەرشانێتی ئەنجامی بدات.
$کەواتە بۆچی دەبێت دوعا بکەین$
قُلْ مَا يَعْبَأُ بِکُمْ ڕَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُکُمْ ۖ فَقَدْ کَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَکُونُ لِزَامًا
لەڕاستیدا لکاندنی دوعا بە ئیعجازی زانستییەوە نادانییەکی زۆر و بەدحاڵیبوونێکی تەمام عەیاری پاش هاتنی مۆدێرنیتەیە بۆ دونیای موسوڵمانان کە ئەمڕۆ زۆرێک لە بانگخواز و مەلا و زانایانی تێکەووتوون. بە گوێرەی بۆچوونەکانی سەعیدی نوورسی هاتنی بەڵاو موسیبەتەکان بەهەمانجۆری کاتەکانی نوێژکردن بۆ بیرخستنەوەی ئەو دوعایانەن کە کاتیان هاتووە بۆ ئەوەی بیانکەین نەک لەڕێگای ئەو دوعایانەوە شتێکمان دەستکەوێت. نەخۆشییەکان کاتی جۆرە دوعایەک دیاریدەکەن، نەبارینی باران کاتی دوعای نوێژی باران، خۆراوابوون کاتی دوعای نوێژی مەغریب و ئێواران، خۆرگیران کاتی دوعای خۆرگیران و هەموو دیاردەکانی دیکەی تریش بەهەمان شێوە تەوقیتێکن بۆ ئەوەی مرۆڤی ئیماندار لەڕێگای ئەو دیاردانەوە مانا بدەنە هەم بوونەکەی خۆیان لەلایەک و هەمیش دیاردە سرووشتییەکە لەلایەکی دیکەوە و لەو پەرتبوونە ڕزگاری بکەن کە زۆرجار مرۆڤ لە وردبوونەوە لە دیاردە سرووشتییەکان تێیدەکەوێت و پێیوایە گەردون و دیاردەکانی دوژمنی ئەمن و لەم دابڕاون، تا وای لێدێت وەک دوژمن تەماشای بوونی خۆی و بوونە دەرەکییەکەی دەکات. ئەم بەم دوعایانە دێت هارمۆنی لەنێوان خۆی و دونیاکەی دەرەوەی خۆیدا درووستدەکات تا نەکەوێتە شەڕ لەگەڵ گەردوون و دیاردەکانی ناوی. بەم دوعایااە مانا دەداتە دیاردەکان بۆ ئەوەی ئاشتی ناوەکی بۆدرووستبێت.
بەڵێ کەسی دوعاگۆ هەروەکچۆن پێی وایە باران بارین لەبەر چاوی کاڵی ئەم و ئیمانداریی ئەم نییە، بەهەمانجۆر نەبارینیشی غەزەب و بچڕانی پەیوەندی ئەم و ئاسمان نییە. لەکاتی بارینیدا بە دوعا شوکر دەکات و لەکاتی نەبارینیشدا بەهەمان شێوە هەر بەدوعا سەبر دەگرێت.
دوعا لە هەموو دینەکاندا دەلالەتی ڕموزیی و سیمبۆلیکییان هەیە زیاتر وەک لە دەلالەتی واقیعیی و زانستیی و فەلسەفی. عیبادەتێکی ڕازاوی وەک نوێژ لەئیسلامدا بەگەورەترین دوعا دانراوە و ئەم یاسایە لە هەموو شتێک زیاتر شمولی دەکات. چەندە تێگەیشتن ڕموزی بێت بۆ دوعا ئەوەندە مانادارن، ئەوەندە نائایدۆلۆژیی و جوانن چەندێکیش هەوڵ بدرێت لەگەڵ واقیع کۆک بکرێن و بجەڕێندرێن بۆ واقیع و بەرژەوەندی ماددی ئەوەندە نالەبار و بێمانا دەردەکەون. ساتەوەختی جەڕاندنی دین لە ماناو ڕەمزەوە بۆ واقیع ساتەوەختی خەساندن و پاسیڤکردنی دینە لەو محتەوا زایەندەییەی کە دەبێت هەیبێت و مانا خەڵق بکات، بەڵێ ساتەوەختی چاوەڕوانی لە دوعا و وەک هۆکار تەماشاکردنی ساتەوەختی درووستبوونی ئایدۆلۆژیای دینییە. دیارە دوعا و ئیمانی دینیش تا جارێک پێکەوە کۆک دێنەوە سەدجار ناکۆک و دژی یەکترن. [1]
ئەم بابەتە 733 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 733 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
کورتەباس
شازادەی نووستوو
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
کورتەباس
ئاهەنگی مامۆستای مەزن
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک ساڵی 1918
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
کورتەباس
شازادەی نووستوو
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
کورتەباس
ئاهەنگی مامۆستای مەزن
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک ساڵی 1918
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!