ئەڵێی: جاشی ماکەرێکن.
بە دوو کەسی خراپ ئەوترێ کە لە ڕەفتار و کردار و گوفتاریاندا زۆر لەیەک بچن و هەڵسوکەوتەکانیان هاوتای یەک بێت، هەروەها زەرەر و زیانیان هەم بۆ خزم و کەس و هەم بۆ بێگانە و دەوروبەر هەبێت. (جاش: بەچکەی ماکەر) پەنەدەکە ئەم جۆرە کەسانەی بە جاشەکەر چوواندووە چونکە هەموویان لە ڕووخسار و هەڵسوکەوتا لەیەک دەچن. [1]