ئەڵێی کڵاوی سەخرەجنی لەسەرە.
(کڵاوی سەخرەجندە: یەکێکە لە کەرەستەکانی دەستی پەڵەوان لەناو ئەفسانەی کوردیدا، کە لەسەری دەکات لەبەرچاوان وندەبیت و بەهۆیەوە بەسەر دوژمندا سەردەکەوی) بۆ کەسێکی زۆر بزێو و گەڕۆک بەکاردێت کە زووزوو ونبێت و لەبەرچاو نەمێنێت، گەڕان بەدوایدا و دۆزینەوەی ئاسان نەبێت. [1]