#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، ئەو کارانەی شەهید #ئاکام عومەر# بۆ کوردستانی کرد جێی شانازییە و بوونی ئەو هەمیشە لە خەیاڵ و بیرەوەریماندا دەمێنێتەوە. لە مەراسیمی چلەی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەردا سەرۆک بافڵ تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، شەهید ئاکام بەو گەنجێتییە جێگای شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەی و هەموو دونیاش بوو کە جەنگی لەپێناو نادادی و تیرۆر کردووە. باسی لەوەشکرد، بۆشاییەکی لە دڵمان درووستکردووە کە زۆر ئەستەمە پڕبێتەوە و هەموو جوڵەیەکمان کاک ئاکام دەخاتە بیرمان و بەم چاکەتەشەوە کە ئێستا لەبەرمایە هی کاک ئاکام بوو، من دڵنیام ئەو ئێستا ئاگای لێمانە و لە شوێنێکی باشترە ناشیەوێ بە دڵتەنگی بمانبینێت، ئێستا لێرە بوایە بە ئینگلیزی پێی دەوتم: (گەورەم دڵتەنگ مەبە و ئاگات لە میوانەکان بێت). لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆک بافڵ وتی، لێرەوە پێتان دەڵێم وەک هەمیشە کاک ئاکام دەیوت و هێزی کۆماندۆی چەند خۆشەویست بەهێزتر و باشتری دەکەین و ئەوەی پێمان دەکرێت بۆ کوردستان کە کاک ئاکام و هەموو شەهیدەکان خەونیان پێوە دەبینی دەیکەین. بە بنەماڵەی شەهید ئاکامیش دەڵێین ئێوە سەرتان زۆرزۆر بەرزە ، ڕاستە ئەو کوڕە ئاڵتونییە گەڕاوەتەوە بۆ لای خوای گەورە، بەڵام بیرتان نەچێت ئێمە برای ئاکامین و برای زۆرە و ئێمە هەموومان لە خزمەتی ئێوەداین. سەرۆک بافڵ وایوت. لە کۆتایی وتارەکەشیدا سەرۆک بافڵ ئەوەی خستەڕوو خوا لێتان خۆشبێت شەهید ئاکام و هەموو شەهیدەکانی کوردستان و ئێراق ئێمە هیچ کات قوربانییەکانی ئێوە لەبیر ناکەین. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 831 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!