ئەڵێی کوپەی سەرەوبنە.
لە کوردەواردا کوپە لە قوڕ درووستدەکرێ پاشان سووردەکرێتەوە و ئاوی تێدەکرێت، کوپە شێوەی خڕ و کوورتە، لە زۆربەی ماڵانی گوندنشیندا بوونی هەیە. پەندەکە بە کەسی خڕی کوورتەبنەی تێکسمڕاو ئەوترێت کە زۆر باڵای بەرز نەبێت، کورد وتەنی: خڕەپیاوبێت. [1]