ئەڵێی گوێزی بۆ ئەژمێرن.
بە یەکێک ئەوترێت، هەرچەندە ئامۆژگاری بکەیت، وەری نەگرێت. پێشوان لەم بارەوە چیرۆکێکیان هەیە دەڵێ: جارێک کوڕێک ڕۆژانە کاری نابەجێ ئەنجامدەدات، بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە، هەرجارەی نالەبارییەکەی بە جۆرێکە، ڕۆژێک دایکی کە حەوشەی مەڵەکەیاندا دەگرێ و ئامۆژگاری دەکات، کوڕەش خەیاڵی بۆ لای گونی کەرەبۆز دەڕوات کە لاولاوە بەستراوەتەوە و خەریکی بژاردنی ئەو میشانەیە کە ئاڵاوەتە گونی. [1]