ئەڵێی مریشکی ئاسیاوانە تا کشەی لێبکەی، زیاتر بۆ سەر دۆڵیان ڕائەکا.
ئاسیاوان: ئاشەوان، دۆڵیان: ئەو جێگە بەرزەی ئاشە کە گەنمی لێوە تێدەکرێت بۆ ناو ئاش، (ئاش ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) بە یەکێک ئەوترێت کە لەبەر قەرەباڵغی ماڵ، لە بەشی خوارەوە ژووردا، جێگەی نەبێتەوە و پەل بۆ سەرەوە بکوتێت. [1]