ئەڵێی مشتەی ناو هەمبانەیە.
مشتە: ئاسنێکی سەرپانی قون باریکە، کڵاشدوورەکان پارچەی پەڕۆی پێدەکوتنەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، (هەمبانە: ئەو توورەکەیەیە کە دەرویش لە ملی دەکات و کەلووپەلی تێدەکات) مشتە قەبارەی بچووکە و لەناو هەمبانەدا وندەبێت. وەکوو چۆن زمان لەناو دەمدا وندەبێت، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێت کە زمان و دەمی بەنهێنی لەکاردابێت. [1]