ئەڵێی مێشێ میوانی نییە.
بە یەکێک ئەوترێت لە کاسپی و سەودادا یان بەهۆی دۆخێکی نەخوازراوەوە ناهەموارییەکی تووش بووبێت و زیانی زۆری پێگەشتبێت کەچی باکی هیچی نەبێت، وا خۆی دەردەخات کە هیچ نەبووە لەگەڵ ئەوەدا لە دۆخێکی زۆر خراپ تێکەوتووە کە بە ئاسانی هەڵناسێتەوە. [1]