لەسەر داوای
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وا بڕیاربوو لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بە بۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێراق بکرێت.
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی پێشوازی لەو یاریزانانە، بە فەرمانی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، مەڕاسیمی پێشوازیکردن لە هەڵبژاردەی ئێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری لە
هەولێرهەولێر هەڵوەشێندرایەوە.
ئومێد خۆشناوئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق دەکرێت، بەڵام کەمێک پێش ئێستا
21-01-202321-01-2023 ناوبراو پۆستەکەی خۆی لە لاپەڕەی خۆی سڕییەوە.
لای خۆشییەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند کە مەڕاسیمەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.
هەڵوەشاندنەوەی مەڕاسیمی پێشوازی لەو یاریزانانە پەیوەندی بەو ناڕەزایەتییانەوە هەبوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستبوو سەبارەت بەوەی چۆن دەکرێت لەو یارێگایە پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئێراق بکرێت کە بانگەشەی ڕیفراندۆمی تێداکراوە.
ئەم ناڕەزایەتیانە مەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی نیگەران کردووەو بەرپرسانی حیزبەکەی ڕاسپاردووە کە نابێت ئەو پێشوازییە لەو یاریگایە بەڕێوەبچێت.
[1]