ئەو شاندەی ئەمریکا سەردانی
بەغدابەغدایان کرد، داوایان لە محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە، نێوەنگیری لەنێوان
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.
ئەو شاندەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدا و
هەولێرهەولێریان کرد، لە بارەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراق و هەرێمیش کردووە.
شاندەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی داوایان کردووە، ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان پارتی و یەکێتی بگێڕێت و هاوکاربێت لە چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە.
ئەو شاندەی ئەمریکا ئەوەیان باس کردووە، کە لەگەڵ تێکچوونی دۆخی هەرێم نین و ناشیانەوێت بەغدا ببێتە لایەنگری لایەک لە دژی لایەکی تر، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی سیاسی لە هەولێر تێکنەچێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 527 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!