ئەمڕۆ ئێرە دیوەخانە، سبەی هێلانەی مشکانە.
هەموو جێگە و ماڵێک دەشێ ڕۆژگارێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ئاوەدان بێت، وەک دیوەخانێک کۆڕی تێدا بگیرێ و نانی تێدا بدرێت بە خەڵکی، دوای نەمانی خاوەنەکەی دەشێ ڕۆژگارێک ببێتە وێرانە و کەسی تێدا نەژیی، بۆیە دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنێ، ئەمڕۆ شوێنێک ئاوەدانە و سبەینێ چۆڵ و وێرانە. [1]