ئەو ساڵە ساڵی سی بوو، کۆسە برسی بوو.
لە کۆمەڵگەی چینایەتی و نابەرانبەردا، هەرچەندە داهات زۆر بێت، لەبەر ئەوەی بەیەکسانی دابەش ناکرێت، کەسانێکی کەم دەبنە خاوەنی داهاتێکی زۆر و کەسانێکی زۆریش بێ داهات دەمێننەوە، واتە: هەرچەندە دەغڵودانی ئەمساڵ زۆر بە بڕشت بوو، یەک بە سی بڕی، کەچی کۆسە هەر برسی بوو. [1]