ئەو وەختە دانی دوێتەم کەند کە کردم لەگەڵ گاگەل.
دوێتە: کچ، دانی دوێتەم کەند، واتە: دانی کچەکەمم کێشا، ئەو کەسەی ددانەکانی بکێشێ و دان لە دەمیا نەمێنی، خواردنی بەئاسانی بۆ ناخورێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو ڕۆژە کچەکەمم ماڵوێرانکردن کە کردم بەشوانی گاگەل، یەکێک ئەیڵێ کە پاشەڕۆژی منداڵی نەخوێنێتەوە و بە دەستی سپی بیانهێڵێتەوە. [1]