سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە
22-01-202322-01-2023 ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوی مەکتەبی سیاسیدا پێداچونەوەیەک بەو ڕێککەوتنامە سیاسییەکانەدا بکەین کە کردومانە و ئەگەر پێویست بکات ڕێککەوتنامەی نوێ ئامادە دەکەین. لەبارەی پرسی پێکهاتەکان، سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک کەس هەیە کادیرە لە حزبێکی سیاسی دەیەوێت بەناوی پێکهاتەکانەوە کورسییەکی هەرزانی دەستبکەوێت و دەیەوێت تەفسیری خراپ بکات. بۆیە ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەڵێت: ئێمە ناڵێین با کەمبکرێتەوە، بەڵام پێکهاتەی تورکمان و کریستیان پێویستە نوێنەری تورکمان و کریستیان بن، نە نوێنەری پارتی بێت نە نوێنەری یەکێتی بێت ئەگەر یەکێتی و پارتی کێشەیان هەیە ئەوان پەیوەندیان بەو بابەتەوە نەبێت، چۆن کاتی شەڕی ناوخۆ بێلایەن بوون با کاتی ئاشتیش بێلایەن بن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 927 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!