دوکاندارێکى شەقامى غەزالى لە شارى
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیەنێت، ماوەى 24 کاتژمێر مۆڵەت دراوە بە دوکاندارەکانى شەقامەکە بۆ ئەوەى دوکانەکانیان چۆڵ بکەن، دەشڵێت: (لە ئێستادا
22-01-202322-01-2023لەگەڵ حکومەت لەسەر خەتن بۆ ئەوەى مۆڵەتەکەیان درێژ بکرێتەوە).
شەقامى غەزالى لە شارى هەولێر یەکێکە لە شەقامە قەرەباڵغەکان کە چەندین دوکان و شوێنى حەوانەوە و قاوەخانەى تێدایە. بەپێى زانیارییەکان، موڵکەکانى سەر شەقامەکە لە ئێستادا فرۆشراونەتەوە بە پڕۆژەى پاڤیلۆن کە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى بازرگانییە. بەو هۆکارەش داوا لەو کەسانە کراوە کە دوکانیان لە شەقامەکەدا هەیە لەماوەى 24 کاتژمێردا دوکانەکان چۆڵ بکەن.
یەکێک لە خاوەن دوکانەکانى شەقامەکە زانیارییەکەى پشتڕاستکردەوە و وتى: (داوامان لێکراوە دوکانەکانمان چۆڵ بکەین لەماوەى 24 کاتژمێردا، چونکە شەقامەکە دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەى پاڤیلۆن).
وتیشى: لە ئێستادا ئێمە لەسەر خەتین لەگەڵ پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى مۆڵەتەکەمان درێژ بکرێتەوە، نەوەک هەڵبوەشێتەوە، چونکە کاتى زیاترمان پێویستە بۆ چۆڵ کردنى دوکانەکان.
بە وتەى ئەو خاوەن دوکانە، (بڕیارى چۆڵ کردنى دوکانەکان بڕیارى کۆتاییە، چونکە شەقامەکە دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەى پاڤیلۆن).
[1]