ئەوەی پێم کرد خێرە، لێمبوو بە گورگ و شێرە.
گورگ و شێر دوو ئاژەڵی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرن، لەناو جەنگەڵ و دارستاندا دەژین، بەهیچ جۆرێک ماڵی ناکرێن و کەڵکیان لێنابینرێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە پیاوەتی و دەستگیرۆیی کەسانی سپڵە و خراپ پاداشتەکەی خراپەیە، واتە: لەگەڵ کەسی خراپدا چاکەش بکرێت دواتر بە ناپیاوی بەسەردا دەشکێتەوە. [1]