ناونیشانی بابەت: سکچوونی ڕاستەوخۆ دوای خواردن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سکچوون ڕاستەوخۆ دوای خواردن Post Prandial) Diarrhea) دیاردەیەکی باوە و ئەو جۆرەیە کە لەپڕ ڕوو دەدات و کەسی تووشبوو هەست بە ئازارێکی زۆر و پێچ دەکات لە ڕێخۆڵەکانیدا و ناچار دەبێت کە بچێت بۆ تەوالێت.
هۆکارەکانی: دابەش دەکرێت بۆ دوو کۆمەڵە بە گوێرەی ماوەی بەردەوام بوونی سکچوونەکە:
1- ماوەیەکی کورت: کەمتر لە دوو هەفتە دەخایەنێت و ڕەنگە لە خۆیەوە چاک ببیتەوە یا بەدەرمان چارەسەر بکرێت لەم حاڵەتانەدا:
- هەوکردن بەهۆی ڤایرۆسەوە؛ کە باوترین هۆکارە وێنەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر ، ڕۆتا ڤایرۆس ، نۆرۆرک ڤایرۆس.
- ژەهراوی بوون بەخۆراک؛ بەهۆی پیس بوونی خۆراک و ئاو بە بەکتریا و ڤایرۆسەوە؛ خۆراکە زیاتر باوەکان بریتین لە؛ هێلکە و مریشک ، پەنیری کوردی، خواردنی نەکوڵاو.
- هەرس نەکردنی لاکتۆز: ئەوکەسەتوانای هەرسکردنی ماددەی لاکتۆزی نییە کە لە شیر و شیرمەنیەکان دا هەیە و تووشی غازات و سکچوون دەبێت دوای خواردنیان.
- تووشبوون بەمشەخۆرەکان؛ وەک ئەمیبا و هەندێک جۆری کرم.
- سکچوونی گەشتیار: لە کاتی سەفەردا ڕوو دەدات.
- لە ئەنجامی خواردنی زۆربەی جۆرەکانی ئەنتی بایۆتێک.
- سکچوونی منداڵان: ئەو جۆرەیە کە منداڵان دوای خواردنەوەی شەربەتی شیرینکراو بە بە شەکر تووشدەبن.
2 - سکچوون بۆ ماوەیەکی بەردەوام و درێژخایەن: ئەگەر زیاتری خایەن لە ماوەی چوار هەفتە و ڕۆژانە سێ جار سکی بچێت یان پیسایی شل بکات ، لە هۆکارە گرنگەکانی؛
- کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن یان تەهیچی قۆڵۆن؛ کە یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی ، ڕەنگە ماوەماوە ئەو کەسە تووشی قەبزی ببێت لەگەڵ غازات و پێچی زۆری ناوسک.
-نەخۆشەکانی هەوکردنی ڕێخۆڵەکان؛ بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی مەناعەی لەشەوە وەک نەخۆشی کڕۆنز و قورحەی کۆڵۆن.
- تێکچوونی کوێرە گلاندەکان؛ وەک غوودەی سام .
- نەخۆشی گەنم (Celiac Diease)
- پاش نەشتەرگەری لابردنی زراو؛ تا چەند مانگێک ، دواتر نامێنێت.
- شێوازی چارەسەرکردن؛ بە گوێرەی هۆکارەکانی و ماوەی سکچوون و باری تەندرووستی و تەمەنی کەسی تووشبوو و بوونی نیشانەی نەخۆشی و دەرئەنجامی تر دەگوڕێت؛ کە ڕێگای مێژووی نەخۆشییەکە و فەحسکردنی نەخۆش لەلایەن پزیشک و فەحسی پیسایی و خوێن و تێشک و سۆنەر و هەر فەحسێکی تر پێویست بکات ، دواتر لە ڕێگا نەهێشتنی هۆکار و پارێزی خواردن و دەرمانەوە چارەسەر دەکرێت. [1]