$تەماشای ئەو شیرازەیە چۆن تێکچووە$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
بەغدا دوژمنە و ئانکارا دۆست! ئۆکەی بەڵام بۆ ئێمە لەبەغدای دەبڕین و دەیدەینە ئانکارا کەچی ئەو وەک سەگی هار هەر دێت و گاز دەگرێت. ئەوەی لەهەشتا ساڵدا بەغدا بە کوردی ئێراقی نەکرد ئانکارا بە چوار ساڵ کردی بەڵام هێشتا بەغدا هەر عەرەبی پێ پەتی و دوژمنی خوێنییە و ئانکاراش دۆستی ڕۆژی ڕەش لەکاتێکدا خۆی داعشی تێبەرداین و بەهانای مەرجەعی کوردایەتیشەوە نەهات کە داوای یارمەتیی لێکرد. ئایائەمە سەیر نییە! ئانکارای ئاردۆگان وایکرد نیوەی کورد زیاتری لە سۆشیال میدیا لەدوای نیو ملیۆن قوربانی و هەڵەبجە وئەنفال ئێستا چەقۆی جەلادێکی خوێنڕێژی وەک سەدام بلێسێتەوە.
حەشدی شەعبی کە خۆی دەنگی داوەتێ و دەنگیشی بۆ کۆکردووەتەوە دوژمنە، گەر بێت سەرمان دەبڕێت کە هێشتا نەهاتووە، نیەتی هاتنیشی نییە بەگوێرەی دەستوور بەڵام ئارگیومێنتی گەربێت زۆر گەرمترە لەهاتنەکەی ئاردۆگان! بەڵام حەشدی ئاردۆگانی هاتووە و ڕۆژانە دێت و سەریشمان دەبڕێت هێشتا هەر دۆستە.
جەعفەری و مالیکی عەبادی و کازمی سەرۆکوەزیرانی شەرعی وڵاتەکە چوار دانە جار بە ئاشتی دەستاو دەستی دەسەڵاتیان کردووە، نوزەیان لەبەرانبەر سادەترین بڕیاری ئەو دادگایەی کە ئەمان بە موزەیەفی دادەنێن نایا، بەڵام بەقەولی ئایدۆلۆژیستانەی ئەم چونکە ڕافیزین کەواتە دیکتاتۆر و سەرسەری و خوێنڕێژن، ئاردۆگان بیست ساڵە لەسەر ئەو کورسییەوە لێت دەکوژێت و تەنانەت دادگاکەی خۆشی پایەماڵ کردووە، سەرتدەبڕێت بەڵام چونکە سەرۆکی تەحالوفی سوننەکەی لای ئەمە، دیموکرات و مرۆڤدۆست و ئیسلامدۆستە، خاوەنی موعجیزەی ئایفۆن شەش و ئێف شازدەیە. [1]