ئێستر و ماین بەشڕ دێن، کەر و گا بەرلەقە ئەکەون.
پەندەک مەبەستی لەوەیە کە لە کۆمەڵگەدا دەسەڵاتدار و خاوەن بڕیارەکان لەسەر بەرژەوەندی خۆیان بەشەردێن، تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لێکدەدەنەوە، گوێبەوەنادەن لەو شەرەدا کەسانی هەژار و دەستکوورت تێوەدەگلێن و دەبنە قوربانی، واتە: بەردەوام لە ژیاندا بەهێزەکان بەشەردێن و لاوازەکان پاندەبنەوە.[1]