ئیش ئیشی خاتوونێ، ناو ناوێ مەیمونێ.
کاری گەوەر و گران زۆرن لەناو کۆمەڵگەدا، کە کەسانی شارەزا یان دنیادیدە بنیاتیان ناوە، خۆیان و کۆمەڵگە لەکاتی بنیاتنان و دواتریش لە ئاییندەدا کەڵکی لێوەردەگرن، پەندەکە بە کارێکی گەورە ئەوترێ کە کەسێک کردبێتی و کەسێکی تر ناوبانگی پێپەیداکردبێت و خۆی پێوەبادات. [1]