ئینسان کە بەخەیاڵ پڵاوی لێنا، هەتا چەورتربێت باشترە.
خەیاڵ مێژوویەکی زۆر دێرنی لای مرۆڤایەتی هەیە، لەو کاتەوەی کە مرۆڤی هۆشمەند پەیدابووە و بیردەکاتەوە، خەیاڵ بوونی هەیە، مرۆڤ لە ژیاندا کاتێک دەستی بە شتە ڕاستەقینەکان ناگات، بە پەتی خەیاڵدا هەڵدەکشێ و بەخەیاڵ دەیگاتێ، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە کاتێک کەسێک خەیاڵ لە شتێک دەکاتەوە، با تێروپڕ بیریلێبکاتەوە. [1]