ئینسان وەک گا هەر لە پێستێکدا نابێ.
گا یەکێکە لە ئاژەڵە ماڵییەکان و لە مێژوویەکی دێرینەوە مرۆڤی کورد ناسیویەتی و لە کاری کشتووکاڵیدا بۆ جووتکردن بەکاری هێناوە، گا قەبارە و کێشی دیاریکراوی هەیە و لەوە زیاتر نابێ کە هەیە، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤە، دەشێ لە دۆخێکی خراپدا قەتیس نەبێت، بەڵکوو تێی بپەڕێنێت و بچێتە دۆخێکی باشتر. [1]