بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری
ڕەفعەت عەبدوڵڵاڕەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، سەردانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازیلێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە
بەغدابەغدا لەچوارچێوەی دەستوور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 614 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!