$بەڕێزان هونەرمەندانی شانۆکار $
دکتۆر #نیگار حەسیب قەرەداغی#
#شەماڵ عومەر#
سڵاوی ئێمەتان، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبێت و بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی هونەریی وڵاتی نەمسا بۆ ساڵی 2022 پیرۆزباییتان لێ دەکەین و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە دەڕوانینە ئەم دەستکەوتە گەورە و شایستەیە بۆ ئێوە کە دوو هونەرمەندی دیار و پایەداری گەلەکەمانن و هاوکات لە ڕێی لابۆری لالش و بەرهەمە شانۆییەکانتان و ئەزموونی پڕ بەهاتان لە وڵاتی نەمسا، بوونەتە سیمبوولێک کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم خەڵاتە ڕێزی لێناون.
ئێوە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەلماندووتانە کە وێڕای ڕۆڵی پڕ بایەختان لە هونەرەکەتاندا، هەروەها باڵوێزێکی دیار و کاریگەریی گەلی کوردستانیشن لە نەمسا و هەموو ئەو وڵاتانەی کار و بەرهەمەکانتانی تێدا پێشکەش دەکەن.
ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و هەموو هونەرمەندانی شانۆکارن لێرە لە کوردستان و لەوێش لە وڵاتی نەمسا. هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و بە ئێوەوە سەربەرزین. [1]
#حەمەی حەمەسەعید#
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان