ناونیشانی بابەت: 100 ساڵ پێش ئێستا پەڕتووکێک لەسەر نهێنیى کەسایەتییەکانى کوردستان چاپ کراوە
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
شوێنەوارناسێکى سنوورى ئیدارەى
ڕاپەڕینڕاپەڕین ڕایگەیاند، نزیکەى 100 ساڵ پێش ئێستا بەڕیتانیا پەڕتووکێکى لەسەر نهێنیى کەسایەتییەکانى
کوردستانکوردستان چاپ کردووە و پەڕتووکەکەیشى لاى خۆى پاراستووە.
مەلا سمایل نوورەدینى، شوێنەوارناسى دیارى ئیدارەى ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: لە دەزگای هەواڵگریی بەڕیتانیا لە ساڵی
1925 پەڕتووکێکى وەکوو ڕاپۆرت بە ناونیشانی (نهێنیی کەسایەتییەکان) ى کوردستانى باشوور چاپ کردووە .
وتیشى: پەڕتووکەکە باس لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆکهۆز و شێخ و ئاغا و کوێخاکانی ناوچەکانی کوردستان دەکات، هەر لە
شنگالشنگالەوە تا
کفریکفری.
باسى لەوە کرد: پەڕتووکەکە بە زمانى ئینگلیزى نووسراوە و لاى خۆى پاراستوویەتى و داوایشى داوەتە زانکۆى ڕاپەڕین کە پەڕتووکەکە وەرگێڕنە سەر زمانى کوردى، بەتایبەت کە بەوردى باسى کەسایەتییەکان دەکات دەتوانین لە توێژنەوەی مێژوویی لەسەر ناوچە جیاوازەکان سوودى لێوەرگرین.
[1]