هەرچەندە بڕیاربوو بەمزوانە #بزووتنەوەی گۆڕان# کۆنفرانسی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام کۆنفرانسەکە دوادەخرێت.
هەرچەندە پێشتر هەردوو جڤاتەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا لەمساڵدا و لەماوەیەکی نزیکدا کۆنفرانسی خۆی ببەستێت، بڕیاردراوە کۆنفرانسەکە دوابخرێت.
هەرچەندە (شارپرێس) پەیوەندیی بەچەند بەرپرسێکی بزووتنەوەکە کرد، بەڵام ئامادەنەبوون لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆنفرانسەکە قسەبکەن.
پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان دەیویست لە ڕێگەی بەستنی کۆنفرانسەوە، هەوڵ بۆ گێڕانەوەی سەرکردە و هەڵسوڕاوە زوویربووەکانی گۆڕان بدات، لەو چوارچێوەیەشدا چەند دەستپێشخەرییەک ئەنجامدرا، بەڵام بێئاکام مایەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,242 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!