باخ ساڵێک بەر نەگرێ، نابڕدرێ.
لە کاروکاسپیدا، بەتایبەتیی ئەو کەسانەی کە پێکەوە شەریکی یەکترن یان لە کارێکی گەورەدا هاوکاری یەکن، ناتوانن دەست لەیەک هەڵنگرن، چونکە گەر ساڵێک قازانجیان بۆیەک نەبووبێت ئەوا بێگومان ساڵانی پێشتر قازانجی بۆیەک هەبووە. بۆیە ئەو دۆستایەتییە لە مێژوویەک کارکردندا بنیاتیان ناوە، تێکی نادەنەوە. [1]